Error: No articles to display

چوار کاتوشه‌ ئاراسته‌ی فرۆکه‌خانه‌ی به‌سره‌ کرا

ئەیلول 08, 2018
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی عێراق ڕایگه‌یاند چوار موشه‌ک ئاراسته‌ی فرۆکه‌خانه‌ی به‌سره‌ کرا ، برۆکه‌خانه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ باشووری عێراق ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ خۆپیشانده‌ران به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی خزمه‌تگه‌زاری و ئاو و کاره‌با و بێکاری ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.
 
دوێنێ هه‌ینی به‌ هۆی ناڕه‌زاییه‌کانی به‌سره‌وه‌ 3 خۆپیشانده‌ر کوژراو 50ی دیکه‌ش بریندار بووه‌.
 
ئه‌مرۆ به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌ به‌ ئاماده‌بونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیره‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی پارێزگای به‌سره‌.