Error: No articles to display

په‌رله‌مان له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌سره‌

ئەیلول 08, 2018
کاتژمێر یه‌کی پاشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 8ی ئه‌یلول ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ کۆبونه‌وه‌دایه‌ به‌ ئاماده‌ونی عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیره‌کان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی پارێزگای به‌سره‌.
 
له‌ مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ دانیشتوانی به‌سره‌ به‌ شێوه‌ی جیاجیا خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونی خزمه‌تگوزاری ئاو و کاربا و دابینکردنی هه‌لی کار.
 
له‌ ماوه‌ی 4 ڕۆژی ڕابردوو خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ هه‌موو ڕۆژێک هاتونه‌ته‌سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زای خۆیان ده‌ربڕییه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ناره‌زاییه‌ ژماره‌یه‌ک کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه‌ی حکومی و کونسوڵخانه‌ و ده‌زگای راگه‌یاندن سوتێرنرا.
 
ئێستا دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاسایکردنه‌وه‌ی دۆخی به‌سره‌ ده‌بێت.