لێدوانێکى رۆژنامه‌گه‌ریى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارسه‌باره‌ت به‌ بۆردومانکردنى کامپه‌کان له‌ کۆیه‌

ئەیلول 08, 2018

 

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم  ئاشکراى کرد ئه‌و هێرشانه‌ى کراونه‌ته‌ سه‌ر کامپى خێزان  و باره‌گاکانى حزبى دیموکراتى ئێران  له‌ شارى کۆیه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر گڕسه‌ندنێکى ترسناک و پێشێلکردنێکى ئاشکراى ئاسایشى وڵاته‌.
 
نوسینگه‌که‌ رونیکردۆته‌وه‌ سه‌رۆک کۆمار نیگه‌رانیى و ئه‌سه‌فى قوڵى خۆى ده‌رده‌بڕێت که‌ ئه‌و روداوه‌ ژماره‌یه‌کى زۆرى  قوربانیى و  وبریندارى له‌ نێو خه‌ڵکى مه‌ده‌نیى بێ دیفاعى لێکه‌وتۆته‌وه‌ که‌ زۆریان مناڵ ژنن ، ئه‌وه‌یش  ده‌خاته‌ رو که‌ به‌کارهێنانى هێز و گورزسره‌واندن رێوشوێنێکى باش و ئه‌ڵته‌رناتیڤى دیالۆگى ئاشتیى نییه‌ ، هاوکات ستایشى سه‌رکردایه‌تیى کۆمارى ئیسلامیى ئێران  ده‌کات به‌وه‌ تێگه‌یشتنى هه‌یه‌  بۆ ئه‌نجامى باشى کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى دیالۆگ و لێک تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیشتمانییه‌کاندا  به‌و جۆره‌ى به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌ل و ده‌وڵه‌تى ئێرانى دۆستى تێدایه‌ . .