Error: No articles to display

سائیرون و فه‌تح داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ عه‌بادی ده‌که‌ن

ئەیلول 08, 2018
هه‌ردوو لیستی سائیرون و فه‌تح داوای ده‌ست له‌ کارکێشانه‌وه‌ی حه‌یدر عه‌بادی ده‌که‌ن له‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
 
حه‌سه‌ن عاقولی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی سائیرون که‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ڕایگه‌یاند داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ین ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌ و داوای لێبوردن له‌ خه‌لکی عێراق بکات.
 
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح که‌ هادی عامری سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات ئه‌حمه‌د ئه‌سدی ڕایگه‌یاند شکستی ئاشکرا له‌ قه‌یرانی به‌سره‌دا به‌ دی ده‌کرێت به‌ کۆی ده‌نگی نوێنه‌ران داوا ده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌. 
 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبونه‌وه‌ی نائاسای ئه‌نجامدا به‌ ئاماده‌ بونی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ باره‌ی قه‌یرانه‌کانی پارێزگای به‌سره‌وه‌.
 
خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان داوای خزمه‌تگوزاری ئاو و کاره‌با و هه‌لی کاریان کرد، له‌ ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان و دروستبونی ئاڵۆزی چه‌ند قوربانیه‌کی لێکه‌وته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه‌ی حکومی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و كونسوڵخانه‌ سوتێنرا.