Error: No articles to display

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا

ئەیلول 16, 2018

 

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کاتژمیر (1:00) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبیه‌وه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌م له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا 282 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بوون .
 
د. به‌شیر حه‌داد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا 185 ده‌نگی به‌ ده‌ستهینان و بوو به‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
 
له‌ ڕووی عورفی سیاسییه‌وه‌ جێگری دووه‌م پشکی کورده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ سوننه‌ عه‌ره‌به‌کان و جێگری یه‌که‌میش بۆ شیعه‌ عه‌ره‌به‌کان ده‌ستنیشان کراوه‌.