Error: No articles to display

سه‌رۆک کۆمار پیرۆزبایى له‌ به‌شیر حه‌داد ده‌کات

ئەیلول 16, 2018
جه‌ماوه‌رنیوز
 
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 16 ى ئه‌یلولى 2018  به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم بروسکه‌یه‌کى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز به‌شیر حه‌داد کرد به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ جێگرى دوه‌مى سه‌رۆکى خولى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و، داواى سه‌رکه‌وتنى بۆ کرد له‌ راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیدا. ئه‌مه‌ش ده‌قى پیرۆزباییه‌که‌یه‌:
 
"به‌ڕێز به‌شیر حه‌داد
جێگرى دوه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنتان به‌ جێگرى دوه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ خولى چواره‌میدا، به‌ئومێدى سه‌رکه‌وتنتانین له‌ جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانى داهاتوتاندا، داواى سه‌رکه‌وتنیش ده‌که‌ین بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌ نیشتمانیى و ده‌ستورییه‌کانیدا به‌و جۆره‌ى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵا نیشتمانییه‌کان زامن ده‌کات و خواسته‌کانى رۆڵه‌کانى گه‌لمان به‌دى ده‌هێنێت له‌ پێشکه‌وتن و تاو سه‌ندندا.
 
 
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆک کۆمار"