Error: No articles to display

ئاماری كوژراوانی به‌سره‌ بڵاوكرایه‌وه‌

ئەیلول 21, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئۆفیسی به‌سره‌ی کۆمسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی عێراق ئاماری بریندار و کوژراوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره‌ی خسته‌ڕوو.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ هاتووه‌ به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ 20 هاوڵاتی کوژراوه‌ زیاتر له‌ 300 هاوڵاتی بریندار بووه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا قه‌یرانی پیسبونی ئاوی شاره‌که‌ خراوه‌ته‌روو که‌ 70 هه‌زار هاوڵاتی ژاهراوی بووه له‌ به‌سره‌.
کۆمسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ داوا له‌ حکومه‌تی عێراق ده‌کات ڕونکردنه‌وه‌ی ته‌واو بدات له‌ باره‌ی قه‌یرانی پیسبونی سروشتی به‌سره‌ .‌
له‌ مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ هاوڵاتیانی به‌سره‌ به‌هۆی که‌می خزمه‌تگوزاری و بێکارییه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای خزمه‌تگوزاری کاره‌با و ئاویان کرد.