Error: No articles to display

22 ناو بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار پێشکه‌ش کران و پارتى و یه‌کێتیش کاندیدیان هه‌یه‌

ئەیلول 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دوایین واده‌ى پێشکه‌شکردنى ناوى کاندیدان بوو بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ،بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش 22 ناو وه‌ک کانید پێشکشه‌ کراون و هه‌ریه‌ک له‌یه‌کێتى نیشتمانى و پارتى دیموکراتى کگوردستان کاندیدى خۆیان هه‌یه‌.

بڕیار بوو له‌ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رۆک کۆمارى نوێى عێراق هه‌ڵببژێردرێت، به‌ڵام به‌پێى به‌رنامه‌ى کارى رۆژى سێ شه‌ممه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار دواخراوه‌ بۆ کاتێکى نادیار.

له‌ئێستاشدا دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک کاندیدى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، پێشکشه‌ کراوه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى .

له‌لاى خۆشیه‌وه‌ پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند "ئێمه‌ که‌ داوا ده‌که‌ین ئه‌مجاره‌ پارتى پۆستى سه‌رۆک کۆمار بگرێته‌ ده‌ست، شه‌ڕمان بۆ پله‌ و پایه‌ نییه‌ و رابردووش شاهیده‌ که‌ ئێمه‌ هه‌رگیز خوازیارى پله‌ و پۆست نه‌بووین، به‌ڵام مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌: به‌ پشتیوانیى هه‌موولایه‌ک وا بکه‌ین له‌مه‌ودوا ئه‌و پۆسته‌ رۆڵ و کاریگه‌رییه‌کى باشترى هه‌بێت و، داکۆکیکار بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى کوردستان و به‌ که‌ڵکى میلله‌ته‌که‌مان بێت نه‌ک بێ ته‌ئسیر و بێ سوود".

ناوى کانیده‌کان :-

 

  • برهم أحمد صالح1
  • أحمد موح عمران
  • سروار عبداللة محمود
  • جبار شاطي عبد الحسين
  • عمار عبد الجبار محمد
  • كمال عزيز محمد فيتولي
  • منذر منعم سعد الباوي
  • حسن حسين شمة
  • عبد اللطيف جمال رشيد
  • عمر أحمد كريم
  • سروة عبد الواحد
  • منقذ عبد اللطيف مصطفى
  • منى محمد جعفر
  • باسم هاشم ديبس
  • محمد صالح حمة
  • راضي سعيد بدر سلمان
  • فيصل محسن عبود
  • عماد كمال سعيد
  • رياض محمد مزهر
  • غالب محمد محسن
  • غالب عيسى عبدالكريم
  • فؤاد حسين