Error: No articles to display

حه‌لبوسی كۆتا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دیاریكرد

ئەیلول 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ 25ی ئه‌یلول له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی 2ی تشرینی یه‌که‌می وه‌ک کۆتا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کۆماری عێراق دیاریکرد.
پۆستی سه‌رۆک کۆمار پشکی کورده‌ له‌ عێراق به‌ پێی عورفی سیاسی له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ک کاندیدی کورد فۆڕمی کاندیدبونیان پڕکردۆته‌وه‌.
مه‌رجی بون به‌ سه‌رۆک کۆمار، ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ ده‌بێت به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ پێی ده‌ستوور ده‌بێت هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌کالیۆریۆس بێت و ته‌مه‌نی له‌ 40 ساڵ که‌متر نه‌بێت و که‌سێکی سیاسی و ناسراو بێت و له‌ دایک و باوکێکی عێراقی بێت.