Error: No articles to display

عه‌بادی: سوتاندنى ده‌نگه‌کان پیلانگێڕییه‌ دژى عێراق

ئاب 04, 2018

حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: سووتاندنى کۆگاى ده‌نگه‌کان "پیلانگێڕییه‌ دژى عێراق" و فه‌رمان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانیش ده‌کات له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکان رێوشوێنى تووند بۆ پاراستنى سندووقه‌کانى ده‌نگدان بگرنه‌به‌ر.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ فه‌رمانێکدا بۆ فه‌رمانده‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکان، فه‌رمانیکردووه‌ به‌ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى ئه‌منى تووند و زیاتر بۆ پاراستنى سندووقه‌کانى ده‌نگدان.

به‌پێى راگه‌یێندراوێکى نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، عه‌بادى داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ڵگه‌ى تاوان و به‌رگرى شارستانى ده‌کات "شوێنى رووداوه‌که‌ بپشکنن و لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن، دواى وردبینیکردنى کۆتایى راپۆرتێکى ورد له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ و زیانه‌کان ئاماده‌بکه‌ن". که‌ مه‌به‌ست لێى سووتانى کۆگاى سندووقى ده‌نگه‌کانه‌ له‌ ناوچه‌ى ره‌سافه‌ى به‌غدا.

عه‌بادى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه‌ که‌ "هه‌موو رێوشوێنێک ده‌گرینه‌به‌ر و به‌ ده‌ستێکى پۆڵاین له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ین که‌ بیانه‌وێت ئاسایشى وڵات و هاووڵاتییان تێکبده‌ن".

ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 10 ى حوزه‌یرانى 2018 له‌ ناوچه‌ى ره‌سافه‌ى له‌ به‌غدا ئاگر له‌ یه‌کێک له‌ کۆگاکانى هه‌ڵگرتنى سندووقه‌کانى ده‌نگدان که‌وته‌وه‌. وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌ڵێت، له‌ کۆى چوار کۆگاى سندووقه‌کانى ده‌نگدان ته‌نیا یه‌ک کۆگایان ئاگرى گرتووه‌.