Error: No articles to display

عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران

ئەیلول 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی پێشووی عێراق و كه‌سایه‌تی سیاسی دیاری عێراق،  متمانه‌ و پشتیوانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

سایتی الغد پرێس بڵاوییكرده‌وه‌ هێزه‌ شیعییه‌كان و مه‌رجه‌عیه‌ت ولایه‌نه‌ سیاسیه‌ عێراقیه‌كان، پشتیوانی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.

پێشتریش نوری مالیكی ڕایگه‌یاند خۆی كاندید ناكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌ كاتێكدا هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی به‌ردوامه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ، به‌ڵام له‌ رابردوودا له‌ ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاند بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌وا كاندیدبونی عه‌بادی له‌لایه‌ن سیستانی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.