Error: No articles to display

سه‌رۆکایه‌تى کۆمار په‌لاماردانى تێرۆریستى له‌ که‌رکوک ئیدانه‌ ده‌کات

ئاب 04, 2018

سه‌رۆکایه‌تى کۆمار به‌توندیى ئه‌ودو په‌لاماره‌ تێرۆریستییه‌ى ئیدانه‌ کرد که‌ ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ کرانه‌ سه‌ر کۆگاى سندوقه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌ شارى که‌رکوک

نوسینگه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم به‌ توندیى ئه‌ودو په‌لاماره‌ تێرۆریستییه‌ى ئیدانه‌ کرد که‌ ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ کرانه‌ سه‌ر کۆگاى سندوقه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌ شارى که‌رکوک و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌رکه‌وتن که‌ ئه‌رکى پاراستنى شوێنه‌که‌یان پێ سپێردراوه‌، په‌ژاره‌یى ده‌ربڕیوه‌ بۆ قوربانیانى ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌.

نوسینگه‌ى سه‌رۆک کۆمار ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 1-7-2018له‌ به‌یانێکدا رایگه‌یاندوه‌ ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ که‌ مه‌رامه‌که‌ى نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌یه‌ رق و کینه‌ى زۆرى چه‌ته‌ تێرۆریسته‌کان ئاشکرا ده‌کات له‌ دژى گه‌ل و وڵاتمان و دوربونیشیان ده‌سه‌لمێنێت له‌ ساده‌ترین پێودانگه‌ ره‌وشتییه‌کان، داواى کردوه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌وپه‌ڕى چاو کراوه‌ییدابن بۆ رێگرتن له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ په‌لاماردانه‌ تێرۆریستییانه‌ له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌کى وڵاتمان بێت.