Error: No articles to display

سه‌رۆک کۆمار داواى لێکۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له‌ ده‌کات له‌ کوژرانى خۆپیشانده‌رێک له‌ به‌سره‌

ئاب 04, 2018

نوسینگه‌ى راگه‌یاندن له‌ سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار رونیکرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 8-7-2018 به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منیى و دادوه‌رییه‌کانى راسپارد لێکۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ بکه‌ن له‌ روداوى کوژرانى هاوڵاتییه‌ک و به‌رکه‌وتنى ژماره‌یه‌کى تر له‌ میانه‌ى

خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌م به‌یانییه‌ى ناوچه‌ى باهله‌ سه‌ر به‌ قه‌زاى ئه‌لمه‌دینه‌ له‌ پارێزگاى به‌سره‌، پێویستیى گرتنه‌به‌رى هه‌مو رێوشوێنێکى قانونیى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ ده‌رخستنى راستیى و لێپێچینه‌وه‌ى به‌رپرسیارانى روداوه‌که‌.

نوسینگه‌که‌ رونیکردۆته‌وه‌ که‌ به‌ڕێزیان دوپاتیکردۆته‌وه‌ که‌ خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى بیروڕا به‌ شێوازى هێمن و به‌ ئاشتیى مافێکه‌ ده‌ستور ده‌سته‌به‌رى کردوه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌کارهێنانى مافێکى دیموکراسیى خه‌ڵکه‌ به‌ مه‌رجێک توند و تیژیى و تێکدانى ئارامیى گشتیى لێنه‌که‌وێته‌وه‌، داواشى له‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ حکومییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد هه‌مو رێوشوێنێکى پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ پاراستنى ژیانى هاوڵاتییان و کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى دیالۆگ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و گوێ گرتن له‌ داواکارییه‌کانیان و قه‌ده‌غه‌کردنى به‌کارهێنانى توندوتیژیى زیادڕه‌ویى دژ به‌ خۆپیشاندانى ئاشتیى به‌ هه‌ر هۆیه‌ک بێت.