Error: No articles to display

له‌ موسڵ 20 چه‌کدارى داعش کوژان

ئاب 04, 2018

وته‌بێژێکى له‌شکرى عێراق ده‌ڵێت له‌ هه‌ێڕشێکى ئاسمانیدا له‌ باکورى عێراق 20 چه‌کدارى داعش کوژراون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ له‌ رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ژنه‌راڵ یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت ئه‌و چه‌کدارانه‌ له‌ تونه‌لێکدا له‌ ناوچه‌ى بادوش له‌ باکورى رۆژئاواى موسڵ خۆیان شاردبووه‌وه‌.

ده‌ڵێت هێڕشه‌که‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانێتى به‌ رێبه‌رایه‌تى وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ى بۆ کاتى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که‌ى نه‌کرد.

جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ داعش له‌ سه‌ره‌تاى هێڕشه‌کانى له‌ مانگى شه‌شى ساڵى 2014 له‌ باکورى عێراق، نزیکه‌ى 600 زیندانى شیعه‌یان له‌ زیندانى بادۆشدا کوشت.

له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا داعش هێدى هێدى له‌ زۆرى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ عێراق و سوریا له‌ ژێر ده‌ستیاندا بوو وه‌ ده‌رنراوون، به‌ڵام گروپه‌که‌ هێشتا له‌ ده‌شته‌کانى سوریا و ناوچه‌ دوور ده‌سته‌کان له‌ درێژایى سنوورى عێراق و سوریادا بوونیان هه‌یه‌.