Error: No articles to display

ئێران و عێراق ڕوفاتى 116 سه‌ربازى شه‌ڕى ساڵانى هه‌شتا ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن

ئاب 04, 2018

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران و عێراق له‌رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى مه‌نزه‌ریه‌ى پارێزگاى دیاله‌وه‌، ڕوفاتى 116 سه‌ربازى سه‌رده‌مى شه‌ڕى ئێران و عێراقى ساڵانى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوویان ئاڵوگۆێ‌ کرده‌وه‌.

که‌ریم عه‌لى ئاغا جێگرى پارێزگارى دیاله‌ و به‌شداربووى مه‌راسیمى ئاڵوگۆڕکردنى روفاته‌کان، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"ئه‌و روفاتانه‌ى ئه‌مرۆ ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕیان کردنه‌وه‌، 116 رووفات بوو."

وتیشى" 74 روفاتیان، روفاتى سه‌ربازانى عێراقى بوون و 42 روفاتیان هى سه‌ربازى ئێرانى بوون."

به‌پێى وته‌ى جێگرى پارێزگارى دیاله‌، ئاڵوگۆڕکردنه‌وه‌ى روفاته‌کان به‌پێى رێکه‌وتنێکى نێوان هه‌ردوو وڵات بووه‌، که‌ پێشتر له‌شارى هه‌ولێر له‌نێوانیاندا واژۆ کراوه‌.

جێگرى پارێزگارى دیاله‌، وتیشى"به‌پێى رێککه‌وتنه‌که‌، ئاڵوگۆڕکردنى روفاته‌کان درێژه‌یان ده‌بێت، ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ وه‌جبه‌ى یه‌که‌مى پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕکردنى روفاته‌کان بوو له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا."

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند ناسنامه‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى سه‌رده‌مى جه‌نگى ئێران و عێراق ئاشکرابوون, که‌ ئه‌مڕۆ روفاته‌کانیان ئاڵوگۆڕکرایه‌وه‌، که‌ریم عه‌لى وتى"ناسنامه‌ى 14 سه‌ربازى عێراقى و 11 سه‌ربازى ئێرانى ئاشکرابوو، باقى سه‌ربازه‌کانى تر نه‌ده‌ناسرانه‌وه‌ و ناسنامه‌کانیان دیار نه‌بوو."

له‌ پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕکردنى روفاتى سه‌ربازه‌ ئێرانى و عێراقیه‌کان که‌ ئه‌مڕۆ له‌ده‌روازه‌ى سنورى مه‌نزه‌ریه‌ى پارێزگاى دیاله‌ به‌رێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى ئێرانى و عێراقى ئاماده‌ى بوون.