Error: No articles to display

کۆمپانیاکانى فلاى دوبه‌ى و هێلى ئاسمانى ئورده‌نى گه‌شته‌کانیان بۆ نه‌جه‌ف راگرت

ئاب 04, 2018

کۆمپانیاکانى فڵاى دوبه‌ى و هێڵى ئاسمانى ئوردن ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌مه‌ به‌ هۆى گرژى و خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ گه‌شته‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف ڕاگرت.

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ به‌ هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ داخرابوو،ر ئه‌مڕۆ عه‌بادى سه‌رک وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى کرد به‌ کردنه‌وه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف.

ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ شارى به‌سره‌ و نه‌جه‌ف به‌شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان ده‌ستیپێکردووه‌ و خۆپیشانده‌رانى شارى به‌سره‌ له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگا کۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ به‌ غازى فرمێسکڕێژ هێرشیان کراوه‌ته‌سه‌ر و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌ ده‌یان خۆپیشانده‌ر برینداربوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کراون.

هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ پارێزگاى زیقار و میسان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر ئه‌نجامدراوه‌ و حکومه‌تى عێراقیش ئینته‌رنێت و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى ڕاگرتووه‌.

به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى و که‌مى ئاو و کاره‌باوه‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێکه‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌کانى باشورى عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و له‌ هه‌ندێک شاریش توندوتیژى دروستبووه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک که‌س کوژراون و بریندار بوون.

هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ حکومه‌تى عێراق قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌ به‌سره‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و نزیکه‌ى (30 )هه‌زار سه‌ربازى له‌و شارانه‌ى ناڕه‌زایه‌تییان تێدایه‌ بڵاوکردووه‌ته‌وه‌.