Error: No articles to display

به‌یاننامه‌ى کۆبونه‌وه‌ى سه‌رکرده‌ى کوتله‌ سیاسییه‌کانى عێراق له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کان

ئاب 04, 2018

سه‌رکرده‌ى کوتله‌ سیاسییه‌کانى عێراق سه‌باره‌ت به‌خۆپشاندان و ناره‌زایى هاولاتیان له‌بارمبه‌ر که‌مى خزمه‌تگوزارى و نه‌بوونى کاره‌باو ئاوى پێویست کۆبونه‌وه‌ و به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌یاننامه‌ى کۆبونه‌وه‌ى سه‌رکرده‌ى کوتله‌ سیاسییه‌کان

له‌به‌ر پێویستیى زۆرى یه‌کخستنى هه‌وڵه‌کانى هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌کان له‌ پێناوى به‌ره‌و پێشچون بۆ به‌دیهێنانى خواسته‌کانى گه‌له‌که‌مان بۆ ژیانێکى ئۆقره‌و سه‌ربڵندو گه‌شه‌ سه‌ندو، له‌به‌ر پێویستیى پاراستن و پارێزگاریکردن له‌ سیستمه‌ دیموکراسیى و فیدراڵییه‌که‌مان سه‌روه‌ریى و یه‌کێتیى و سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌که‌مان و رێگرتن له‌ هه‌ر گه‌ڕ‌انه‌وه‌و سه‌رده‌رهێنانه‌وه‌ى تێرۆر، به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌سازیى بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بۆ به‌هێزکردنى یه‌کڕ‌یزیى نیشتمانیى ئاشتیى کۆمه‌ڵایه‌تیى و ده‌سته‌به‌رکردنى هه‌لومه‌رجى پێویست بۆ به‌ ئاکام گه‌یاندنى دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێکردنى پلانه‌کانى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و گه‌ڕ‌انه‌وه‌ى ئاواره‌بوه‌کان و پشتگیرییکردنى گه‌شه‌پێدانى ئابوریى و به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیی، ئێواره‌ىرۆژى چوار شه‌ممه‌ 18-7-2018، له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم کۆبونه‌وه‌یه‌کى سه‌رکرده‌ى کوتله‌ سیاسییه‌کان به‌ڕ‌ێوه‌چو، تیایدا گفتوگۆى چڕ‌وپڕ‌ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ کرا له‌ باره‌ى خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌م دواییه‌و دوایین گۆڕ‌انکاریى په‌یوه‌ست به‌ پرۆسه‌ى سیاسیى له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانى به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى کۆمیسارانى دادوه‌رانه‌وه‌ له‌ کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان، کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ کۆى ده‌نگ بڕ‌یارى دا که‌:

- خۆپیشاندنى هێمن و به‌ئاشتیى بۆ داواى مافه‌کان و دابینکردنى خزمه‌تگوزاریه‌کان مافێکه‌ ده‌ستور به‌ره‌واى بینیوه‌ بۆ هاوڵاتییان که‌ داواى مافه‌ ره‌واکانیان ده‌که‌ن هه‌ر له‌ ده‌سته‌به‌رکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و ره‌خساندنى هه‌لى کار تا باشکردنى گوزه‌ران و خزمه‌تگوزارییه‌کان، به‌شدارانى کۆبونه‌وه‌ پشتیوانییان دوپاتکرده‌وه‌ بۆ حکومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر رێوشوێن و بڕ‌یاره‌کانى که‌ به‌دێهێنانى داواکارى خۆپیشانده‌ران زامن ده‌کات، له‌ هه‌مان کاتدا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر رێزگرتنى قانون و پاراستنى ئاسایش و رێگرتن له‌ کارى تێکده‌رانه‌ و ئاژاوه‌ و پارێزگاریکردن له‌ ماڵ و موڵکى گشتیى و تایبه‌تیی، هاوکات پشتگیرییکردن له‌ رێکاره‌کانى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ده‌ستدرێژیکاران و ئه‌وانه‌ى خۆیان خزاندۆته‌ نێو خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ بۆ مه‌رامى خۆیان.

- ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبونى ته‌واو و نه‌گۆڕ‌ به‌ ده‌ستور و بڕ‌یاره‌کانى دادگاى فیدراڵیی.

- له‌ دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵیى ئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌کانى خولى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێته‌ران له‌ 12-5-2018 به‌ ره‌سمیى په‌سه‌ند بکات هه‌مو قه‌واره‌ سیاسییه‌کان فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان که‌ کۆبونه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامه‌کان قبوڵ ده‌که‌ن و داواى په‌له‌ کردنیش ده‌که‌ن له‌ کۆتایى هێنان به‌ پرۆسه‌کانى ژماردن و جیاکردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌کان.

- ته‌واوى فراکسیۆنه‌ په‌رله‌مانییه‌کان پابه‌ندن به‌ رێزگرتنى واده‌ ده‌ستورییه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ به‌ڕ‌ێوه‌چونى دانیشتنى یه‌که‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ زامنکردنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دواتریش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار تا زه‌مینه‌ خۆش بێت سه‌رۆک کۆمار کاندیداى فراکیسۆنه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌که‌ى په‌رله‌مان رابسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت له‌و واده‌یه‌ى که‌ ده‌ستور دیارییکردوه‌.

- کار بکرێت له‌سه‌ر به‌دیهێنانى لێک تێگه‌یشتنى بنیاتنه‌ر له‌ نێوان هه‌مو کوتله‌کان به‌ ئامانجى په‌له‌کردن له‌ به‌ئاکام گه‌یاندنى ئه‌رکه‌ نیشتمانییه‌ باڵا هه‌نوکه‌ییه‌کان و په‌سه‌ندکردنى روانینه‌ سه‌ره‌کیى و بنه‌ڕ‌ه‌تییه‌کانى به‌رنامه‌ى حکومیى ئاینده‌ که‌ گه‌شه‌پێدانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانى و جێبه‌جێکردنى مافه‌کانى گه‌ل و ئیراده‌که‌ى له‌ پاراستنى بنه‌ما و رێساکانى سیستمى دیموکراسیى فیدراڵیی.