Error: No articles to display

په‌لامارێکى داعش له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین تێکشکێنرا

ئاب 04, 2018

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 30 ى ته‌موزى 2018 په‌لامارێکى چه‌کدارانى داعش له‌سنورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین تێکشکێنرا .

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (جه‌ماوه‌ر نیوز)ى ڕاگه‌یاند: به‌ره‌به‌بانى ڕۆژى 30-7-2018 ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى داعش هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى ناوچه‌ى عه‌لاسى سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ودواى شه‌ڕێکى سه‌خت ئه‌و په‌لاماره‌ له‌ لایه‌ن پاسه‌وانانى گێڵگه‌ نه‌وتییه‌که‌و پۆلیسى ئیتحادییه‌وه‌ تێکشکێنرا.

وتیشى: له‌و شه‌ڕوپێکدادانه‌دا هیچ کوژراو بریندارێک له‌ هه‌ردوولا نه‌که‌ته‌وه‌ ته‌نها زیانى مادى نه‌بێت که‌ به‌ر کێڵگه‌که‌ که‌وتووه‌ .