Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجامده‌درێت

تشرینی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 2ی تشرینی یه‌که‌م کاتژمێر (1:00)ی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆبیه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی کۆبنه‌وه‌که‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆبونه‌وه‌که‌ی بۆ ئه‌مڕۆ دواخست.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت 220 په‌رله‌مانتار ئاماده‌یی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار بن.
به‌پێی عورفی سیاسی سه‌رۆک کۆمار پشکی کورده‌ له‌ ئێستادا 24 به‌ربژێر فۆڕمیان پڕکردۆته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆککۆمار و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدانی له‌سه‌ر بکرێت.