Error: No articles to display

شاندێکى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى سه‌رۆک کۆمار ده‌کات

ئاب 04, 2018

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 31 ى ته‌موزى 2018 به‌ڕێز دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمار له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازییکرد له‌ وه‌فدێکى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیى عه‌لى عوسمان عه‌لى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌.

سه‌ره‌تا وه‌فده‌که‌ سوپاسى سه‌رۆک کۆمارى کرد به‌رامبه‌ر بایه‌خدانى بۆ بوژانه‌وه‌ى بارى خزمه‌تگوزاریى له‌ پارێزگاکه‌دا.

سه‌رۆک کۆماریش ئاماژه‌یکرد بۆ گرنگیى و پێگه‌ى مێژویى شاره‌که‌ و رۆڵى خه‌باتگێڕانه‌ و قوربانیدانى جه‌ماوه‌ره‌که‌ی، دوپاتیشیکرده‌وه‌ که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ بایه‌خدان و ئاوڕدانه‌وه‌ى له‌ شاره‌که‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کاندا له‌ په‌یوه‌ندیى به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ به‌ ئاکام گه‌یاندنى رێکاره‌کانى په‌یوه‌ست به‌ پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه‌ و دابینکردنى ئه‌و خواست و داخوازییانه‌ى که‌ رۆڵه‌کانى پێویستیان پێیه‌ بۆ ژیانێکى سه‌رکه‌ش و سه‌ربڵند.

هه‌ریه‌که‌ له‌عه‌مید سالار عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پاسپۆرتى سلێمانى و ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ندامى وه‌فده‌که‌بوون.