Error: No articles to display

ئێستا حه‌لبوسی له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان

تشرینی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

تائێستا ڕێژه‌ی یاسایی ی ته‌واو نه‌بووه‌ بۆ دانیشتنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێستا زه‌نگی چونه‌ ژوره‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان لێدراوه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .

تائێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ڕێكنه‌كه‌توون له‌سه‌ر به‌ربژێرێك بۆ سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق .

سه‌رۆكی كۆماری عێراق پشكی كورده‌ به‌ پێی عورفی سیاسی و له‌ ئێستادا 24 به‌ربژێر فۆرمیان پڕكردۆته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌.