
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێکه‌وتنى نێوان یه‌کێتى نیشتمانى و پارتى دیموکراتى کوردستان و به‌ڕێوه‌چوونى خولى یه‌که‌مى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى نهێنى،د. فوئاد حوسێن کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمار، کشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند.
بڕیاره که‌مێکى دیکه خولى دووه‌مى ده‌نگدانى نهێنى بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمارى عێراق به‌ڕێوه بچێت.
کشانه‌وه‌ى فوئاد حوسێن دواى ئه‌وه دێت، که دواى 24 کاتژمێر گفتوگۆى چڕى نێوان هه‌ردوو شاندى پارتى و یه‌کێتى له به‌غدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتن، یه‌کێتى کاندیدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمار بکێشێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا کورد به یه‌ک کاندید بچێته هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه.
به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌کێتى ،پارتى له‌سه‌ر ئه‌وه رازى بوو، به‌شێکى به‌رچاوى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردنى خۆى و پۆسته سیادییهکانى دیکه‌ى حکومه‌ت بداته یه‌کێتى له به‌رامبه‌ر کشانه‌وه‌ى دزبهرههم ساڵح له کێبڕکێى پۆستى سه‌رۆکى کۆمار.
دواى رێکه‌وتنه‌که، زانیارى ئه‌وه به‌رده‌ست که‌وتوون، که یه‌کێتى پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه له رێککه‌وتنه‌که و داوایکردووه، پۆستى سه‌رۆکى کۆمار په‌نجا به په‌نجا دابه‌ش بکرێت و دوو ساڵ بۆ پارتى و دوو ساڵ بۆ یه‌کێتى بێت.