Error: No articles to display

له‌ که‌رکوک داعش موختارى گوندێک تیرۆر ده‌کات

تشرینی یەکەم 02, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
عومه‌رئاواره‌

که‌مێک به‌ر له‌ ئێستا له‌ شارۆچکه‌ى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به‌ شارى که‌رکوک چه‌کدارانى داعش موختارى گوندێکیان تیرۆرکرد.

به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که‌وه‌ به‌ ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ چه‌کدارانى داعش کاتژمێر10:40خوله‌کى ئه‌مشه‌و 2 ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 په‌لامارى گوندێکی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى حه‌ویجه‌یانداوه‌ وموختارى گونده‌که‌یان تیرۆر کردووه‌.

به‌پێى زانیاریه‌کان دواى ئه‌و ڕووداوه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى ناوچه‌که‌ که‌یشتونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌و ڕووبه‌ڕووى چه‌کدارانى داعش بونه‌ته‌وه‌ وتاکو ئێستاش شه‌ڕوپێکدادان به‌رده‌وامه‌.