Error: No articles to display

پێسبونی ئاوی به‌سره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وه‌رزش ده‌كات

تشرینی یەکەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
دووباره‌ پیسبونه‌وه‌ و ژه‌هراوی بونی ئاوی به‌سه‌ره‌ ترسی لای یه‌کێتی تۆپی ئاسیایی دروست کردووه‌ ده‌رباره‌ی میوانداریکردنی بۆ به‌سره‌ له‌ یاری کۆتایی نێوان قوه‌ جه‌ویه‌ی عێراقی و تین عسری نورکمانستان له‌م مانگه‌دا.
به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌کانی سه‌رچاوه‌کانی ده‌نگوباسی عێراقی سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ یانه‌ی قوه‌ جه‌ویه‌وه‌ یه‌کێتی ئاسیایی نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌و باردۆخه‌ی که‌ له‌ به‌سره‌ ڕوویداوه‌ و داوای گۆڕینی شوێه‌که‌ی کردووه ، یه‌کێتی تۆپی پێی ئاسیا داوای له‌ یانه‌ی قوه‌ جه‌ویه‌ کردووه‌ تا 6ی تشرینی یه‌که‌م یاریگاکه‌ بگۆڕێت بۆ ئه‌نجامدانی یاری کۆتایی.
بلیکوا پشکنینی خزمه‌تگوزاری ئه‌نجامده‌دات له‌ شاری به‌سره‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نه‌وت، قه‌یرانی ته‌ندروستی بونی هه‌یه‌ له‌و شاره‌ .
کۆمسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه‌ 90 هه‌زار هاوڵاتی ژه‌هراوی بون به‌ هۆی ئاوی پێسه‌وه‌ له‌و شاره‌.
له‌ مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ ده‌ستیپێکرد له‌ دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و بێ کاری.