Error: No articles to display

سه‌در: نابێت حزبه‌كان كاندیدیان هه‌بێت بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگیری و ناخۆ

تشرینی یەکەم 06, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چه‌ند مه‌رجێكی راگه‌یاند له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێراوه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌ پێی ده‌ستوور 30 ڕۆژی له‌به‌رده‌سته‌.

سه‌در له‌ تویتێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ چه‌ند مه‌رجێك متمانه‌ ده‌به‌خشێته‌ حكومه‌تی عێراقی نوێ.

سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ته‌نها سه‌رۆك وه‌زیران بڕیار ده‌دات له‌ دانانی وه‌زیرانی به‌رگری و ناخۆ و پۆسته‌ ئه‌منییه‌ هه‌ستیاره‌كان و نابێت حزبه‌كان كاندید دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌و پۆستانه‌.

سوپای عێراق و پۆلیس و هێزه‌ ئه‌مییه‌كان پێویسته‌ و ده‌بێت وه‌لائیان بۆ نیشتیمان هه‌بێت به‌ ته‌نها.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ده‌كاته‌وه‌.