Error: No articles to display

دوایین مۆدێلى زرێپۆشى رووسى راده‌ستى عێراق کرا

تشرینی یەکەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سوپاى عێراق بۆ جارى دووه‌م زریپۆشى دروستکراوى رووسى له‌ جۆرى BMP-3 به‌ده‌ست گه‌یشت و به‌منزیکانه‌ ده‌خرێته‌ ژێر خزمه‌تى هێزه‌کانى وشکانی.

به‌گوێره‌ى میدیاکانى عێراقی، دوێنێ به‌شى دووه‌مى زریپۆشه‌کانى دروستکراوى رووسى له‌ جۆرى BMP-3 راده‌ستى سوپاى عێراقى کرا و به‌منزیکانه‌ش به‌سه‌ر یه‌که‌ سه‌ربازییه‌کانى هێزه‌کانى وشکانى دابه‌ش ده‌کرێن.

سوپاى عێراق پێشتر خاوه‌نى زریپۆشى BMP-1 بووه‌، به‌ڵام زریپۆشى BMP-3 دوایین مۆدێلى به‌رهه‌مى سه‌ربازیى رووسیایه‌ و پشت به‌ته‌کنۆلۆژیاى مۆدێرن ده‌به‌ستێت.

زریپۆشى BMP-3 دوو بۆمبهاوێژى جۆرى 100 ملم و 30 هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سێ دۆشکه‌ى 7.62 ملم و خاوه‌ن بزووێنه‌رێکى به‌هێزه‌ و گونجاوه‌ بۆ به‌کارهێنانى له‌ هه‌موو جۆره‌ که‌شوهه‌وایه‌کدا.