Error: No articles to display

حه‌لبوسی پشتیوانی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێراو ده‌كات

تشرینی یەکەم 08, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
محه‌مه‌د حه‌لبوسی ، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تەئکیدیکردەوە لەسەر بەشداریکردنی لە کۆبونەوەکانی کۆنگرەی پەرلەمانەکانی ئاسیا و ئەوروپا کە لە تورکیا بەرێوەدەچێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە چەندین دۆسیە گرنگترینیان پێدانی پشکی ئاوی عێراق.
سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشتیوانەی تەواوی خۆشی دەربڕی بۆ عادل عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ دیاریکردنی کەسانی بە توانا بۆ ئیدارەدانی وەزارەتەکانیان بە باشترین شێوە.
حەلبووسی جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی دەرکردنی چەند یاسایەک تا باری گوزەران و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق باشتر بکات لەگەڵ دۆزینەوەی هەلی کار