Error: No articles to display

كێشه‌ی خوێندكاران په‌رله‌مان كۆده‌كاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ کاتژمێر (2:00)ی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌.
له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌شتونه‌ته‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌بێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م بۆ قسه‌کردنه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی خویندکارانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌ زانکۆکان که‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ناڕه‌زای زۆری لێکه‌وتۆته‌وه‌ له‌لایه‌ن خوێندکاران به‌ جۆرێک نمره‌ی 98ی زانستی له‌ به‌شی پزیشکیه‌کان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ .

ته‌وه‌ری دووه‌م ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرفته‌ی خوێندکاران ده‌کات و لیژنه‌ی خوێندنی باڵا هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی خوێندکاران.

 گۆڕانکاری له‌ په‌یڕه‌وه‌ی ناخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن  و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
هه‌روه‌ها پێکهێنانی لیژنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ که‌ پێشتر 26 لیژنه‌ بووه‌ له‌ ئێستادا داواکراوه‌ بکرێت به‌ 28 لیژنه‌ کورد له‌ رابردوودا سه‌رۆکایه‌تی 5 لیژنه‌ی هه‌بووه‌ له‌ ئێستادا داوای 6 سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی ده‌که‌ن.