Error: No articles to display

زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س خۆی به‌ربژێر كردووه‌ بۆ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بۆ وه‌رگرتنی پۆست له‌ حکومه‌تی داهاتووی عێراق 15184 که‌س خۆیان به‌ربژێر کردووه‌ له‌ ڕێگه‌ی پێشکه‌شکردنی سیڤیه‌وه‌.
له‌ پاڕێزگاکانی کوردستان به‌ که‌رکوکیشه‌وه‌ زیاتر له‌ 1300 که‌س خۆیان به‌ربژێر کردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆست له‌ حکومه‌تی عێراق.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕاسپێراو بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ڕایگه‌یاند ده‌رگای خۆ به‌ربژێریکردن له‌ واده‌ی خۆی داخرا که‌ کاتژمێر (4:00) دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌که‌م بوو.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو له‌و ژماره‌ی داوایان پێشکه‌شکردووه‌ له‌ 96%یان سه‌ربه‌خۆن و له‌ 85%یان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن و له‌ 15%یان له‌ ره‌گه‌زی مێن.
هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی شاره‌زاوه‌ کار ده‌کرێت بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌هێزترین کاندید.

تائێستا دیار نییه‌ که‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ چه‌ند وه‌زیر پێکدێت و پشکی نه‌ته‌وه‌کان له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ک دیاریده‌کرێت و به‌رکه‌وته‌ی کوتله‌کان چۆن ده‌بێت؟
به‌ پێی زانیاریه‌کان هه‌وڵی بچوککردنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌درێت.