Error: No articles to display

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كراوه‌ی هه‌ڵگیرا

تشرینی یەکەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق کۆبونه‌وه‌ی ژماره‌ 7ی ئه‌نجامدا به‌ ئاماده‌بونی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکی ، ئه‌نجوجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ ئاماده‌بونی 191 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ سه‌ر سێ ته‌وه‌ر بوو هه‌ریه‌که‌ له‌ ته‌وه‌ره‌کان بریتی بوو:
یه‌که‌م/ تاوتوێی ئه‌و تانانه‌ ده‌کات له‌باره‌ی دروستی هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامێتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دووه‌م/ پێکهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
سێهه‌م/ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بابه‌تی گشتی و تایبه‌ت به‌ نمره‌ی تایبه‌ت
به‌ پێی زانیارییه‌کان 30 تانه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی ئه‌ندامێتی هه‌ندێک له‌ په‌رله‌مانتاره‌کان.
دانیشتنی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ کراوه‌ی هه‌ڵگیرا بۆ ڕۆژی دوو شه‌ممه‌، له‌ دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مرۆ لیژنه‌کانی په‌رله‌مان زیاد کرا له‌ 26 لیژنه‌وه‌ بۆ 28 لیژنه‌ی، پێشتر کوتله‌ کوردیه‌کان سه‌رۆکایه‌تی 5 لیژنه‌یان هه‌بوو و ئه‌ندامیان له‌ هه‌موو لیژنه‌کاندا هه‌بوو، له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆکایه‌تی 6 لیژنه‌ بدریت به‌ کورد.