Error: No articles to display

سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر به‌شێک له‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌درێت

تشرینی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 24ی تشرینی یه‌که‌م له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر به‌شێک له‌ وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌ی چواره‌می حکومه‌تی عێراق ده‌درێت که‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێراوه‌ بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
تائێستا ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی به‌غداده‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌ی نوێی عێراق 12 وه‌زاره‌ت بۆ لایه‌نه‌ شیعه‌کان و 3 وه‌زاره‌ت بۆ لایه‌نه‌ کوردییه‌کان و 6 وه‌زاره‌ت بۆ لایه‌نه‌ سوننه‌کان.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کاندیدیان بۆ پۆسته‌ وه‌زاریه‌کان پێشکه‌شکردوه‌.
عادل عه‌بدومه‌هدی له‌ 70%ی حکومه‌ته‌که‌ی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و له‌ 30% له‌ ته‌کنۆکرات و سه‌ربه‌خۆکان پێکدێت که‌ پێشتر له‌ رێگه‌ی پێشکه‌شکردنی داواکاری ئه‌لیکترۆنیه‌وه‌ داخوازی پێکرایه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆست له‌ کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق.
له‌ دوای نزیکەی پێنج مانگ لە هەڵبژاردن، رۆژی 2ی تشرینی یه‌که‌می 2018 لایەنە عێراقییەکان رێککەوتن لەسەر راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی، بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت، بەپێی دەستوور ماوەی یەک مانگی لەبەردەستە بۆ پێکهێنانی حکومەته‌که‌ی.