Error: No articles to display

جه‌ماوه‌رنیوز ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

تشرینی یەکەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق متمانه‌ به‌خشرایه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران و 14 له‌ وه‌زیره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی.
له‌ دانیشتنی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق 220 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌شداربوون، ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیده‌کان به‌ ئاشکرا بوو.
کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق بۆ رۆژی 6ی تشرینی دووه‌م هه‌ڵگیرا.

ناوی ئەو وەزیرانەی کە دەنگیان لەسەر درا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق:

1- فوئاد حوسێن- وەزیری دارایی
2-وەزیری کشتوکاڵ- ساڵح ئەلحەسەنی
3- وەزیری نەوت- سامر غەزبان
4-وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن- بەنگین رێکانی
5- وەزیری دەرەوە- محەممەد عەلی حەکیم
6- وەزیری گەیاندن- د.نەعیم رووبەیعی
7-وەزیری کارەبا- لوئەی خەتیب
8-وەزیری لاوان و وەرزش - ئەحمەد عوبەیدی
9-وەزیری بازرگانی- محەممەد هاشم جاسم
10-وەزیری پیشەسازی- ساڵح جبووری
11-وەزیری گواستنەوە- عەبدوڵڵا ئەلمالیکی
12-وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان- جەمال ئەلعادلی
13-وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی- باسم رووبەیعی
14-وەزیری تەندروستی- عەلا عەلوان