Error: No articles to display

ژیانی سیاسی و ئیداری عادل عه‌بدولمه‌هدی

تشرینی یەکەم 26, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ دایکبووی ساڵی 1942ی به‌غدایه‌، کۆلیژی ئابووری ته‌واو کردووه‌ له‌ زانکۆی به‌غداد له‌ ساڵی 1963 و بروانامه‌ی ماجستری به‌ ده‌ستهیناوه‌ له‌ زانسته‌ سیاسییه‌کان له‌ په‌یمانگای نێودیوڵه‌تی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ ساڵی 1970 .
یه‌کێک بووه‌ له‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشی ئیسلامی له‌ عێراق و له‌ ئێستاشدا وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆ ڕاسپێردرا بۆ پێکهینانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی پێدرا وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران‌.
به‌رپرسیارسه‌تی له‌ حکومه‌ت:
له‌ دوای له‌ ناوچونی ڕژێمی به‌عس و پێکهینانی کابینه‌ یه‌ک له‌ دوایه‌که‌کانی عێراق ژماره‌یه‌ک به‌رپرسیارسه‌تی وه‌رگرته‌وه‌ له‌وانه‌ وه‌زیری دارایی بووه‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی و جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق بووه‌ له‌ ساڵی 2005 تا ساڵی 2011 و له‌ ساڵی 2014 بووه‌ به‌ وه‌زیری نه‌وت و له‌ 2016 ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌.
سه‌رۆک کۆمار مه‌هدی ڕاسپارد:
له‌ 2ی تشرینی یه‌که‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و له‌ 24ی تشرینی یه‌که‌م له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ به‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 له‌ وه‌زیره‌کانی درا.
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی کرا:
ڕاسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌‌هدی له‌لایه‌ن كوتله‌ شیعیه‌کان بوه‌ هۆی پێکهینانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق له‌ واده‌ی یاسایی خۆیی، به‌ڵام ئه‌مه‌ بی گرفت نه‌بوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی سوننه‌ و شیعه‌ رووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌ بوییه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 25 په‌رله‌مانتاره‌که‌ی پارێزگای به‌سره‌ ده‌نگیان به‌ کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌دا هه‌روه‌ها له‌ کۆی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق 220 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ی ده‌نگدان بوون بۆ متمانه‌دان به‌ کابینه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، سیاسی عێراقی ڕایگه‌یاند راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌دی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق، له‌باربردنی ده‌ستووره‌و پێموایه‌ پیاوی قۆناخه‌که‌ نییه‌ و پرسی راسپاردنی زۆر له‌ توانای ئه‌و گه‌وره‌تره‌".
شابه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو "راسپاردنی هه‌ر که‌سایه‌تییه‌ک بۆ پێکهێنانی خکومه‌ت، ده‌بێت له‌ رێگه‌ی کوتله‌ی زۆرینه‌وه‌ بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ ده‌قی ده‌ستووریی دیاریکراوه‌".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌گوێره‌ی ته‌وافوق بووه‌ نه‌ک له‌ رێگای کوتله‌ی زۆرینه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی روویداوه‌ له‌باربردنی ده‌ستووره‌".
ژیانی سیاسی عادل عه‌بدولمه‌هدی
له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویدا عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی به‌ حزبی به‌عسه‌وه‌ کرد له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا و په‌یوه‌ندییه‌کی دیاری له‌گه‌ڵ سه‌ددام حسێن سه‌رۆک کۆماری پێشووتری عێراق هه‌بووه‌.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ره‌تاوه‌ کاریگه‌ری ئه‌فکاری نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی و سۆشیالیستی له‌سه‌ر بووه‌، به‌ڵام ساڵی 1963 ده‌ستی له‌ ئه‌ندامێتی به‌عس هه‌ڵگرت، له‌ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردووش فه‌رمانی له‌ سێداره‌درانی بۆ ده‌رچوو.
سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر حه‌کیم و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق کاریکردووه‌، هه‌م سه‌رکرده‌ بووه‌ و هه‌م نوێنه‌رایه‌تی کردووه‌ له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا.
له‌ شه‌وی 24ی تشرینی یه‌که‌می 2018 متمانه‌ی پێدرا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو به‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.