Error: No articles to display

سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر ماسی ده‌كات

تشرینی دووەم 05, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌رنامه‌ى کارى کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوکرایه‌وه‌.
سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ کاتژمێر (1)ی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2019ده‌کات.
له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سبه‌ی ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار سوێندی یاسای ده‌خۆن و هه‌روه‌ها لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییه‌کانی په‌رله‌مان دیاریده‌کرێت..
له‌ دانیشتنه‌که‌ی سبه‌یدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ ده‌کات له‌سه‌ر له‌ ناوچونی به‌ کۆمه‌ڵی ماسی له‌ عیراق.
سه‌باح عه‌کیلی، له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون ڕایگه‌یاند له‌ دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ماسی له‌ رووباری فورات له‌ ناوچوو، داوا ده‌که‌ین که‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و ته‌وه‌ره‌ بخاته‌ به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنه‌که‌ی سبه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت له‌ کاره‌ساتی له‌ ناوچونی ماسیه‌کان.
داوایشیکرد حکومه‌ت قه‌ره‌بوی زیان لێکه‌وتوانی خاوه‌ن ماسیه‌کان بکاته‌وه‌ و مینحه‌یه‌ک پاره‌ وه‌ک قه‌ره‌ز بدا به‌‌ زیانلێکه‌وتوه‌کان.