سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

تشرینی دووەم 07, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
کاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 8ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌، کۆبونه‌وه‌که‌ له‌ سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌بێت.
یه‌که‌م : ده‌نگدان له‌سه‌ر پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگای بابل.
دووه‌م: بابه‌تی گشتی و گفتوگۆ ده‌کرێت له‌سه‌ر له‌ ناوچونی ماسی به‌ ئاماده‌بونی وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری کشتوکاڵ.
سێهه‌م: پێکهێنانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.