Error: No articles to display

له‌ سلێمانی 20 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێت

تشرینی دووەم 10, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی سلیمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا ڕایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌کانی مه‌فره‌زه‌کانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە لە دوو چالاکییدا ٢٠ تۆمەتبار دەستگیرکراو دەستبەسەر ١٨ ماتۆرسکیلیشدا گیرا.
سەرجەم ماتۆرسکیلەکان بێ سەرەتا بون و شۆفێرەکانیان روبەروی یاسا کرانەوەو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی یاسای ٢١ی ھاتوچۆ بەندن.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌ ھاوکات ھەر ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی ھەواری شارەوە بەھاوکاری بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان/ رۆژئاوا، دو تۆمەتبار بەپێی مادەکانی ٤٣٠ و ٤٣١ دەستگیرکران کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبوو