Error: No articles to display

1500 خێزانى عه‌ره‌ب له‌شارۆچکه‌ى داقوق نیشته‌جێ ده‌کرێن

تشرینی دووەم 11, 2018

جه‌ماوه‌ر نیوز

عومه‌رئاواره‌


دواى داگیر کردنى شارۆچکه‌ى داقوق له‌لایه‌ن میلیشیاکانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ ،ئه‌و چه‌کدارانه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستییان به‌پرۆسه‌ى به‌عه‌ره‌بکردنى ناوچه‌که‌ کردووه‌ و 1500 خێزانى عه‌ره‌بیان هێناوه‌ته‌ ناوچه‌که‌ به‌مه‌به‌ستى نیشته‌جێکردنیان.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رزان داقوقی سه‌رۆکى لیژنه‌ى کشتوکاڵ له‌ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى داقوق به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ دواى 16ى ئوکتۆبه‌ر وبه‌ فه‌رمانى راسته‌وخۆى راکان جبورى پارێزگاره‌ نا شه‌رعییه‌که‌ى که‌رکوک عه‌ره‌بى هاورده‌ دێته‌ ناوچه‌که‌مان وزه‌وى وزارى کورد داگیر ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى یه‌کێک ڕێگریان لێبکات یاخود لێیان بپرسێته‌وه‌.

وتیشى: له‌ ئێستادا 1500 خێزانى عه‌ره‌ب هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌که‌وکارئاسانیان بۆ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ڕێگه‌ى گرێبه‌سته‌ کۆنه‌کانى سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عس که‌ ژماره‌یان 250 گرێبه‌سته‌ ده‌ست به‌ سه‌ر زه‌وى وزارى کورددا بگرن و بۆخۆیان به‌کارى بهێنن.