Error: No articles to display

به‌رپرسێک له‌که‌رکوک : ڕۆژانه‌ 500 تانکه‌ر نه‌وت ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌کرێت

تشرینی دووەم 11, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


به‌رپرسێکى حیزبى له‌ شارى که‌رکوک ئاشکراى ده‌کات که‌ ڕۆژانه‌ 500 تانکه‌ر له‌ نه‌وتى شاره‌که‌ ڕه‌وانه‌ى ئێران ده‌کرێت.

حه‌سه‌ن شێخانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى کوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: له‌ دواى ڕووداوه‌که‌ى 16ى ئوکتۆبه‌ره‌وه‌ تاکو ئێستا زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌م له‌ نه‌وتى که‌رکوک هه‌رێمى کوردستانه‌ چونکه‌ ئه‌و نه‌وته‌ له‌ ڕێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێش ئه‌و ڕۆژه‌ ڕه‌وانه‌ى بازاڕه‌کانى فرۆشتن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌کرا ،به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌و گۆڕانکارییه‌ سه‌ربازییه‌ى که‌ به‌ سه‌ر شاره‌که‌دا هات له‌ ئێستادا ڕه‌وانه‌کردنى بۆ بازاره‌کانى فرۆشتن ڕاگیراوه‌.

وتیشى: به‌ پێى ڕاپۆرته‌کان نه‌وتى که‌رکوک له‌ لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێکه‌وه‌ ده‌ستى به‌ سه‌ردا گیراوه‌ وڕۆژانه‌ش 500 تانکه‌ر له‌و نه‌وته‌ به‌ره‌و وڵاتانى دراوسێ ده‌برێت وبه‌ نرخێکى هه‌رزان ده‌فرۆشرێت.