Error: No articles to display

پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت

تشرینی دووەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند پشکی کورد له‌ بودجه‌ی عێراق زیاد بکرێت پاشه‌که‌وتی موچه‌ نامێنێت.
پشتیوانی سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند پرۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق عه‌بادی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کردووه‌ پێش پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و له‌ ئێستاشدا پرۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی عێراق پێدا چونه‌وه‌ی پێدا ده‌کرێت.
وتیشی وه‌زیری دارایی عێراق به‌رگریه‌کی جدی له‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێم ده‌کات.
وه‌زیری په‌رورده‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو به‌ هه‌وڵی وه‌زیری دارایی عێراق بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان زیاد ده‌کرێت و ئه‌و پاشه‌که‌وته‌ش نامێنیت.
لە پرۆژەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019پشکی هەرێمی کوردستان بۆ لە 12% ده‌ستنیشان کراوه‌.