Error: No articles to display

ژماره‌یه‌ك كافتریا له‌ سلێمانی داخرا

تشرینی دووەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنمایەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژماره‌یه‌ک کافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادەخات و سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت رێگەدان بە هاتووچۆی مناڵی نەوجەوان بۆ کافتریا قەدەغەیە و رووبەرووی داخستنیان دەکاتەوە.
لەوبارەیەوە هەرێم عەبدولرەحمان، سەرۆکی لیژنەی ریستۆرانت به‌ جه‌ماوه‌رنیوز لەئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکان دەرکەوتوه‌ هه‌ردو کافتریای (ئه‌کوا پارک، ڤیئایپی) و خواردن و خواردنه‌وه‌کانی (به‌رلین، لۆڤ تایم، هه‌ڤین، لیالی منصور، دڵین و شنه‌بای کوردستان) لە شاری سلێمانی پابەندی مەرج و رێنمایەکانی کارکردن نین، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌کان دادەخرێت.
دەربارەی جۆری سەرپێچیەکان هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد سەرپێچی کردن و جێبەجێ نەکردنی رێنمایەکان، جۆری ئەو سزا دیاری دەکات کە بەرامبەر شوێنێک دەکرێت، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و گەشتوگوزار، نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی سەرجەم کارمەندان هەروەها رێگری نەکردن لە مناڵی نەوجەوان بۆ شوێنانایان، بڕیاری داخستنی شوێنه‌کان دراوە.
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان وتیشی پێشتر و چەند جارێک سەرجەم کافتریا و گازینۆ و خواردن و خواردنه‌وه‌کانی شاری سلێمانی ئاگادار کراونەتەوە کە رێگری لە مناڵی خوار 18ساڵ بکەن یاری و نێرگەله و خواردنه‌وه‌یان پێشکەش نەکرێت کە یاسا هاتوچۆی منداڵی نەوجەوانی بۆ کافتریا و گازینۆ قەدەغەکردووە، هەرشوێنێکیش پابەند نەبێت رووبەرووی داخستن دەبێتەوە.