Error: No articles to display

فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی له‌ قه‌زای سه‌یدسادق كرایه‌وه

تشرینی دووەم 12, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز‌
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووه‌م بە شێوەیەکی فەرمی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لە قه‌زای سەیدسادق کرایەوە.
له‌و باره‌یه‌وه‌ خالید مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کارتی نیشتمانی سه‌یدسادق به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند له‌سبه‌نیه‌وه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌که‌مان بکه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهینانی کارتی نیشتمانی .
ناوبراو وتیشی پێویست ناکات هاوڵاتیان په‌له‌ بکه‌ن و قه‌ره‌باڵغی دروست بکه‌ن و ئه‌و ڕه‌گه‌ز نامه‌ و ناسنامه‌ی که‌ هه‌یانه‌ تا چه‌ند ساڵێکی تر کاری پێده‌کرێت.
خالید مسته‌فا هێمای بۆ ئه‌وه‌ کرد ته‌نها کارتی نیشتیمانی بۆ ئه‌و هاوڵاتیان ده‌رده‌که‌ین که‌ نفوسیان سه‌یدسادقه‌.