
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
د. ڕه‌زا حه‌سه‌ن ، سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ڤیستیڤاڵی یوبیلی زێڕین به بۆنه‌ی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانکۆی سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه دوو ڕۆژ پشوو ده‌بێت بۆ خوێندکاران و فه‌رمابه‌ران.
وتیشی ڤیستیڤاڵه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له ده‌ره‌وه ناوه‌ی کوردستان میوان بانگهێشتی ڤیسنیڤاڵهکه کراوه.
سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی وتیشی دوو ڕۆژی پشووه‌که ده‌که‌وێته ڕۆژانی 28 و 29ی ئه‌م مانگه له‌سه‌رجه‌م کۆلیژکان ده‌وام نابێت.
دوێنێ 11ی تشرینی دووه‌م ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ مەراسیمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا.
زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 1968 دامەزراوە.