Error: No articles to display

موچەى شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم هاوتایی بەغدا دەکرێت

تشرینی دووەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئەمڕۆ سی شەممە١٣ی تشرینی دووەمی مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە میانەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی تاوتوێی گواستنەوەی ئەو ٤٤ ملیار دینارەی کەسوکاری شەھیدان کە مانگانە حکومەتی ھەرێم دابەشی دەکات، بەڵام ئەوکاتەی ئەو بوودجەیە دەگوازرێتەوە سەر بەغدا، بڕی پارەکە زیاد دەبێت بۆ ١٠٨ ملیار دینار بەم پێیەش مووچەی کەسوکاری شەھیدان ھاوتای مووچەی کەسوکاری شەھیدان دەکرێت لە بەغدا.
لایه‌می تره‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی بە نووسراوی نووسینگەکەی ژمارە ١٠٥٣٢ لە ڕۆژی ٣١/ ٧/ ٢٠١٨ فەرمانیداوە بە وەزارەتی دارایی و دەزگای شەھیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسی لە بەغدا بۆ وەرگرتنی تەفاصیلی ژمارەکان لە ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی، و فەرمانگەی قانونی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش بە نووسراوی ژمارە ٢٦١٧٩ لە ٢٤-٧-٢٠١٨ لاریی نەبوونی خۆیان پیشانداوە بۆ بەجێگەیاندنی