Error: No articles to display

سبه‌ی شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

تشرینی دووەم 13, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ شه‌پۆلێکی باران بارین هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری به‌فربارینش ده‌کرێت هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کاندا.
که‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 15ی تشرینی دووه‌م بارانی مامناوه‌ند و لێزمه‌ باران به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌قین و ناوچه‌ شاخاویه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ هه‌مان کاتدا هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌که‌ داده‌به‌زێت و له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کان ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه.