Error: No articles to display

سبه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌رئه‌نجامه‌كانی دیاریكردنی توانستی زمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت

تشرینی دووەم 14, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
دواى ئەوەى تاقیکردنه‌وه‌ی دیاریکردنى ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى بەڕێوەچوو، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌رئه‌نجامه‌کان بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بەهاوکارى ڕێکخراوى ئیمیدیست و سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکان سەرقاڵى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانن لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاردرا ڕۆژى پێنچ شەممەى داهاتوو کە دەکاتە ڕێکه‌وتی (١٥/١١/٢٠١٨) دەرەنجامەکانى دیاریکردنى ئاستەکان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن ڕێکخراوى ئیمیدیست ڕابگەیەنرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه‌، که‌ کاندیدان و خوازیاران دەتوانن ڕۆژی پێنچ شەممەى داهاتوو سەردانى سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى (سەڵاحەدین، سلێمانى، دهۆک، گەرمیان، سۆران و راپەڕین) بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.
عه‌باس ئه‌کره‌م ڕاشیگەیاند وەزارەتەکەمان بەردەوام کۆبونەوەی هاوبەشى لەگەڵ ستافى سێنتەرەکانى زمان و ڕێکخراوى ئیمیدیست کردوە و ئامادەکارییەکان کارى جدى لەسەرکراوە.