Error: No articles to display

پێشنیاركراوه‌ چه‌ك له‌ هاوڵاتیان وه‌ربگیرێته‌وه‌

تشرینی دووەم 15, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنانه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ک تاوانبار له‌ سلیمانی تاڵده‌دراون
پێویسته‌ هه‌مانگی هه‌بێت له‌ نێوانماندا،داوا له‌ به‌رپرسیانی سلێمانی ده‌که‌ین ئه‌و تاوانبارانه‌ راده‌ستمان بکه‌ن.
عه‌بدلخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند چه‌ک به‌ده‌ست له‌ ناو هه‌ولێر نابینرێت، به‌ڵام چه‌ک له‌ ماڵه‌وه‌یه‌ یان له‌ ئۆتۆمۆبیلدایه‌، پێشتر له‌ ناو شار ژماره‌یه‌ک چه‌ک گیراوه‌. وتیشی له‌ ئێستادا مۆڵه‌تی چه‌ک زۆر که‌مکراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پێشتر پێشنیار کرا بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت که‌ ئه‌و چه‌کانه‌ به‌ بڕیک پاره‌ بکرێته‌وه‌ له‌ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ له‌ ماڵه‌کان وه‌ربگیرێته‌وه‌ ده‌ست حکومه‌ت بکه‌وێت ئه‌و کاته‌ حکومه‌ت پێشنیاره‌که‌ی پێباش بوه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ شه‌ری داعش و قه‌یرانی دارایی به‌سه‌ر داهات.
له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر وتی ئه‌نجامدانی تاوان له‌ شاری هه‌ولێر زۆر که‌می کردووه‌.