Error: No articles to display

له‌ داقوق حه‌شدى شه‌عبى ڕێگرى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رپرسێکى کورد ده‌کات

تشرینی دووەم 16, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
عومه‌ر ئاواره‌
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق ئاشکراى ده‌کات که‌ به‌ هۆى مه‌ترسییه‌کانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ له‌ ئێستادا ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌ى .
محه‌مه‌د شه‌ریف، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى داقوق له‌ لێدوانێکى تایبه‌ت به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزی ڕاگه‌یاند له‌ ترسى گیانى خۆم ناتوانم له‌ ئێستادا بگه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌م، له‌ دواى 16ى ئوکتۆبه‌ر برایه‌کم که‌ مامۆستا بوو له‌ هه‌مان کاتدا کامیره‌مانى ته‌له‌فیزیونى کوردستان تیڤى بوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کورد بو له‌ لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ تیرۆر کرا.
وتیشی منیش ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ نه‌وه‌ک وه‌کو براکه‌م تیرۆر بکرێم.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ ئێستادا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ وکارى تیرۆرستى دژ به‌ هاوڵاتیان له‌ لایه‌ن تورکمان وحه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت که‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ وئازارى کورد بده‌ن.