Error: No articles to display

که‌شناسی: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێشبینی لێزمه‌ باران ده‌کرێت

تشرینی دووەم 16, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبەینێی بڵاوکرده‌وه‌.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەش وھەوای ئه‌مڕۆ هه‌ێنی 16ی تشرینی دووه‌م ڕاگه‌یاند ئاسمان له‌ نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌وردا ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی بچڕ بچڕ له‌ کات و شوێنی جیاجیاکاندا..
که‌شناسی پێشیبنی پله‌ی گه‌رمای پارێزگاکانی ڕاگه‌یاند به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 20 پله‌یه‌ و له‌ سلێمانی 19 پله‌یه‌ و له‌ دهۆک 15 پله‌یه‌ و له‌ که‌رکوک 21 پله‌یه.
‌بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەش وھەوای سبه‌ی شه‌ممه‌ 17ی تشرینی دووه‌م ڕاگه‌یاند ڕاگه‌یاند ئاسمان له‌ نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌وردا ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌گه‌ری لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی بچڕ بچڕ له‌ کات و شوێنی جیاجیاکاندا.
که‌شناسی پێشیبنی پله‌ی گه‌رمای پارێزگاکانی سبه‌ی ڕاگه‌یاند به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 19 پله‌یه‌ و له‌ سلێمانی 19 پله‌یه‌ و له‌ دهۆک 15 پله‌یه‌ و له‌ که‌رکوک 21 پله‌یه.

ئەلبوومی وێنەکان