Error: No articles to display

ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر فرۆشتنی كۆشتی كوێدرێژ ده‌درێت

تشرینی دووەم 16, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ره‌تی ده‌کاته‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایده‌گه‌یه‌نێت داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و که‌ناڵه‌ تۆمارده‌که‌ن.
گۆران قادر، سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له‌چه‌ند رۆژی رابردودا یه‌کێک له‌ که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌کان لێدوانی سه‌باره‌ت به کاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان به‌گشتی و هه‌بوون و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ‌ به‌تایبه‌تی، لێوه‌رگرتوین که‌ قسه‌کانی ئێمەیان شێواندووە و لەکاتی مونتاژکردنه‌که‌دا له‌ چەند شوێنێک بڕیویانە، بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو.
ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو هەموو لایەک ئاگادار دەکەین کە ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوکراوەتەوە شێواندنێکی ئاشکرای تێدایە کە بە وێنە شوێنێک پیشانی بینه‌ران ده‌درێت کە ئەو شوێنە لە شاری سلێمانی نیە، به‌رونی ئه‌وه‌ ده‌رده‌که‌و‌ێت کە یەکێک لە ووڵاتانی ئەفریقیا بێت، وکارمەندەکانی ئەو شوێنە دشداشەیان. لەبەردایە وڕەنگیان پێستیان ڕەشە.
رونی کردۆته‌وه‌؛ بە گشت لایەکی ڕادەگەیەنین دیاردە وحاڵەتی لەو شێوەیە لەناو شاری سلێمانیدا بوونی نیە، ئەوه‌ی لە ڕاپۆرتەکەدا ووتراوه‌ هەڵەیەکی ئاشکرایە ومەبەست لێی کەمکردنەوەی هەوڵ وماندووبوونی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیە و سه‌رتاپای هەواڵەکە دوورە لە ڕاستیەوە، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا رێکاری یاسایی دژی که‌ناڵه‌که‌ ده‌گرنه‌ به‌ر.
گۆران قادر سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان به‌شداریکردوه‌ له‌ ڕاپۆرتێکی کەناڵی (الاتجاە)ی عه‌ره‌بی، ئه‌و ڕاپۆرتەی که‌ناله‌که‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌شاری سلێمانی فرۆشتنی گشتی گوێدرێژ هه‌یه‌ و‌ وته‌کانی سه‌رۆکی لیژنه‌کانی شێواندووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌بونی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌‌ شاری سلێمانیدا