Error: No articles to display

هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی كه‌ركوك ڕێكده‌كه‌ون

تشرینی دووەم 16, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویکرده‌وه‌، حکوومه‌تی فیدرالی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکوک له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، به‌ گوێره‌ی رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند به‌ گوێره‌ی رێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی، بڕی 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک له‌ رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌کرێت.
روونیشی کردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ له‌ رێگه‌ی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقییه‌وه‌ به‌ بازاڕ ده‌کرێت و ده‌فرۆشرێت.